کوردستانی

دوو رۆژنامەنووسی کورد شەهیدبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو رۆژنامەنووسی کورد  شەهیدبوون
مەودا میدیا-

ئاژانسی هاوار نیوز رایگەیاند "لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، دوو رۆژنامەنووسیان بە ناوی (جیهان بیلگین) و (نازم داشتان) رۆژی پێنجشەممە 2024/12/19، لەسەر رێگەی نێوان بەنداوی تشرین و شارۆچکەی سرینێ لە باشووری کۆبانی شەهید بوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوو رۆژنامەنووسەکەیان، بۆ روماڵی هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی، لەسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاغ چووبوونە ئەو ناوچە، بەڵام لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بە ئامانج گیراون".

ئەمە لە کاتێکدایە، تورکیا، بەبەردەوامی هاوڵاتییانی مەدەنی و رۆژنامەنووسان کوردی بەبیانووی گەریلاکانی پەکەکەی بە ئامانج گرتووە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan