کوردستانی
نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند "ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی هەور دەبێت، دواینیوەڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تەمێکی کەم لە کاتەکانی بەیانی زوودا و ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان، لە بەرەبەیانی سبه‌ی شەممە کاریگەریی ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت".
وتیشی "خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێردا ده‌بێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکی 2 تا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، مەوداى بینین له نێوان 8 بۆ 10 كیلۆمه‌تر دەبێت".
ب ح

بیروڕا