کوردستانی
بەتۆمەتی دزیکردن سێ کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەتۆمەتی دزینی بڕی زیاتر لە 35 ملیۆن دینار سێ کەسیان لە سەیدسادق دەستگیرکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە لە بەنزینخانەکەیدا بڕی 35 ملیۆن و 607 هەزار دیناری لێدزراوە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردووەو لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتبار دەستگیرکران".
ئەوەشی خستەڕوو "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەست بەسەر بڕێک لە پارە دزراوەکەدا دەستگیراوە".
باسی لەوەشکرد "تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە بڕێک لە پارەکەیان گۆڕیوەتەوە بەدۆلاری ئەمەریکی و هەر لە پارەکە ماتۆڕسکیل و دەمانچەو مۆبایلیان کڕیوە".
وتیشی هەریەک لە تۆمەتبارەکان ، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان راگیراون".
ب ح

بیروڕا