کوردستانی
ئەمڕۆ تورکیا 13 جار هەرێمی كوردستانی بۆردومانکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
كامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی رێكخراوی (CPT) رایگەیاند "تورکیا ئەمڕۆ 13 هێرشی ئاسمانیی بۆسەر بەشێک لە گوندەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە " تورکیا 13 جار چیای مەتینا و گارا و گەلی رەشاڤای لە پارێزگای دهۆک، چیاکانی خواکورک و خنێرە لە پارێزگای هەولێر و ناوچەی مەنگوڕایەتی و بناری قەندیلی لە پارێزگای سلێمانی بۆردومانکردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "هێرشەكانی توركیا لە کاتژمێر 10:00ی سەر لەبەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕۆ بەردەوام بووەو بۆردومانەکان بوونەتە مایەی ترس و دڵەڕاوکێی هاوڵاتییان".
ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵانە بەهۆی بۆردومان و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبنەقوربانی.
ب ح

بیروڕا