کوردستانی

کوردستانیی بوون لە یەکگرتوودا جێگەی نابێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوردستانیی بوون لە یەکگرتوودا جێگەی نابێتەوە
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، روونکردنەوەیەکی لەبارەی دوورخستنەوەی لە کۆنگرەی نۆیەمی حزبەکەی بڵاوکردەوە.

رایگەیاند "ئیخوانی، سەلەفی، جیهادی و سۆفی لە یەکگرتوودا جێگەی دەبێتەوە جێگەی کوردستانییەک نابێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حزبەکەی پێنج کادری تری پێشکەوتووی دوورخستووەتەوەو  هەر رۆژەو تۆمەتێکیان بۆ دروستدەکەن، تۆمەتی لایەنگریی (پەکەکە، گۆڕان، نەوەی نوێ، هتد، دەدەنە پاڵ".

ئەوەشی خستەڕوو "هۆکاری دوورخستنەوەی، بەهۆی هەڵوێستی نەتەوەیی و یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و هێنانی دەنگێکی زۆر بووە لە کۆنگرەی حەوتەمی یەکگرتوو".

وتیشی "شەش ساڵە ناتوانێت لەگەڵ رێکخستنەکانی یەکگرتوودا دیدار بکات و دەرگای میدیاکانی یەکگرتووی لێداخراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan