ئابووری

سبەینێ دەست بەدابەشکردنی نەوتەکەی بەغدا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ دەست بەدابەشکردنی نەوتەکەی بەغدا دەکرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەست بە دابەشکردنی ئەو نەوتە بکرێت کە وەزارەتی نەوتی عیراق رەوانەی هەرێمی کوردستانی کردووە.

راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویکردەوە "سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکانی چۆمان دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە نرخی تەنها 30 هەزار دینار هەر خێزانێک بری 100 لیتر نەوتی پێدەدرێت ".

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی عیراق تەنها بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی بۆ هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ناردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان