ئابووری
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیارێك ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان له فه‌رمانێكیدا بڕیاری داوە، لەدایکبووانی سێ ساڵ لە فەرمانبەران و کارمەندانی شارستانی و سەربازیی هێزەکانی ناوخۆ خانەنشینبکات.
بەپێی فەرمانەکە، لەدایکبووانی 1962، 1963 و 1964 لە 31ی1ی ئه‌مساڵه‌وه خانەنشیندەکرێن و ئەوانەشى خانه‌نشین ده‌بن، پێویسته فۆڕمێک پڕ بکەنەوە، کە فۆڕمی ئەستۆپاکییە.
هه‌روه‌ها پێویسته ناوی فەرمانبەرەکە و شوێنی کارەکەی و ئەو پێداویستی و کەلوپەلانەی لە ئەستۆیەتی دیاریبکرێن و دەبێت ئەستۆپاکیی دارایی و مووچە و رەهنی ئەگەر هەبێ، دەستنیشانبکرێت یان هەر خانوویەک، یان شوقەک بۆی بەکرێ گیرابێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا دەبێت بەرپرسی پەیوەندیدار واژۆ بکات و ئەستۆپاکیی بۆ بکات، دواتر دەستلەکارهەڵگرتنی بۆ دەکرێت و ئەوکات مامەڵەکەی دەنێردرێت بۆ فەرمانگەی خانەنشینی.
پ ح ع

بیروڕا