ئابووری
بانکی رەشیدو رافیدەین ئامادەن بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردەوە "هەردوو بانکی رەشیدو رافیدەین ئامادەییان نیشاندا بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم".
دەقی نوسینەکەی سۆران عومەر:
داوام لەوەزارەتی دارایی عێراق کرد کاتێک لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەساڵی ٢٠٢٥ کێشەی تێدا نامێنێت لیستەکان ڕەوانەی بانکی رەشیدو ڕافیدەین بکات بۆ توگین.
وەزارەتی دارایی لە ٢٠/١/٢٠٢٥ بەنوسراوی ژمارە ٢٦٨ وەڵامی هەردوو بانکی رەشیدو ڕافیدەین هاوپێچ دەکات.
بانکی رەشید بەنوسراوی ژمارە (٣٧٣ لە١٩/١/٢٠٢٥) دەڵێ ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ توگینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چاوەڕێین گرێبەستی نێوان بانکەکەمان و فەرمانگەکانی پەیوەندیدار بکرێت، کاتێک ٦ زانیاری فەرمانبەرمان پێ بگات لەڕێی ئەپێکی تایبەت بە بانکەوە لەموبایلەوە کارتی بانکی توگین کارادەکرێت.
بۆ دابەشکردنیش دەتوانرێ لەڕێی لقی بانکە ئەهلیەکان و دەروازەکانەوە موچەکە وەربگرن.
بانکی ڕافیدەین بەنوسراوی ژمارە (٣/١/١٢٨ لە ١٩/١/٢٠٢٥) ئاماژە بەوە دەکات ئامادەن بۆ توگینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەرکردنی ماستەرکارتی جیهانی و کارتی ناوخۆیی و وەرگرتنی موچە لەڕێی بانکە ئەهلیە ڕێپێدراوەکان.
ع
بیروڕا



