ئابووری

عیراق: وردبینیكردن لە لیستی مووچە و خانەنشینان بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق: وردبینیكردن لە لیستی مووچە و خانەنشینان بەردەوامە
مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ته‌یف سامى كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێم جێهێشتبێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت "وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و خانەنشینان بەردەوامە".

له‌ راگەیەندراوێكیدا وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق ئامادەی كۆبوونەوەكان بووە لەگەڵ وەفدی هەرێم كە تایبەت بووە بە گفتوگۆكردن لەسەر دۆزینەوەی رێگا چارەیەكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێم".

راشیگه‌یاندووه‌ "وەزیری دارایی جەختی لە بەردەوامیدان بە كۆبوونەوەكان لە باڵەخانەی وەزارەتی دارایی عیراق كردووەتەوە لەپێناو وردبینكردن لە لیستەكان وپشتراستكردنەوەی لیستەكانی مووچە و تێچووی ساڵانە و مانگانە و ئەنجامدانی هەمواری پێویست لە زووترین كاتدا".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "لە هەمانكاتدا كاری لیژنە هاوبەشەكان لە بەیانیی ئەمڕۆوە بەردەوامە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan