ئابووری

نرخی ئەمپێرێك کارەبا لەنێوان 15 بۆ 19 هەزاردایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی ئەمپێرێك کارەبا لەنێوان 15 بۆ 19 هەزاردایە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/2/3، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەباى سلێمانى نرخى ئەمپێرێک کارەباى موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگى رابردوو دیاریکرد و خشتەى کارپێکردنى موەلیدەکانیشى بۆ مانگى شوبات بڵاوکردەوە.

کارەباى سلێمانى رایگەیاند "نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (15 هەزار دینار ) بۆ (16 هەزار دینار)دایە، نرخەکانیش لەسەر بنەمای کاتژمێرەکانی کارکردن و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا دیاریکراوە و هەر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر بە (44)  دینارە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "موەلیدەکان لە نێوان (340 بۆ 360) کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر جیاوازە، هەروها  ئەو موەلیدانەشی کە بەرنامەی کارکردنیان لەسەر داوای هاوڵاتییان لە شوێنەکانی تر زیاترە و لە کاتژمێر حەوتی بەیانی بۆ یەکی شەو کار دەکەن نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 18 هەزار دینار بۆ 19 هەزار دیناردایە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ ئەهلییەکان بۆ مانگى شوبات (2) بەمشێوەیە دەبێت:

رۆژانە لەکاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تاوەکو 1ی شەو کاردەکەن

کاتژمێر 1ی شەو تاوەکو 6:30ی بەیانی دەکوژێتەوە

کاتژمێر6:30ی بەیانی تا 8ی بەیانی کاردەکەن

ب ح
Qaiwan
Qaiwan