ئابووری

مینحەکەیان بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مینحەکەیان بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/5، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە بەردەوامیدان بە خەرجکردنی مینحەی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش، ئەمەش دوای داواکاریی مامۆستایانی ئایینی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی مینحەکانیان.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی مینحەی مامۆستایانی ئایینی کە بڕەکەی 250 هەزار دینارە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ژمارەی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش هەزار و 500 کەسە و پێدانی مینحەکەیان بۆ ماوەی ساڵێک درێژکراوەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان