ئابووری

تا ئەم وادەیە مووچەی فەرمانبەران بە بانكی دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا ئەم وادەیە مووچەی فەرمانبەران بە بانكی دەكرێت
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی عیراق ئاشکرایکرد چاوەڕوان دەکرێت پرسی مووچە لەنێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا چارەسەر ببێت، سەرۆک وەزیرانی عیراقیش جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لە ساڵی 2025دا کردووەتەوە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دەرفەت دراوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای پەسەندكردنی خشتەی مووچەی مانگی یەك و دابەشكردنی مووچە لەسەر بنەمای خشتەی مووچەی مانگی یەک، چاوەڕواندەکرێت مووچە لە ساڵی 2025دا چارەسەرببێت و پارەی پێویست بۆ هەرێم لە خشتەكانی یاسای بودجەدا جێگیربكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "سەبارەت بە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێم، لیژنەیەك پێكهێنراوە، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا لیژنەکە کۆببێتەوەو بڕیاری پێویست بدات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان