کوردستانی
سۆران عومەر: پێویستە سنوورێک بۆ ئەو کەسانە دابنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکێی پەرلەمانی عیراق داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایش و داواکاری گشتیی دەکات کە رێکاری پێویست بگرنەبەر بەرانبەر ئەو کەسانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دوور لە هەموو بەهاو رەوشت و ئاینێک تۆماری ڤیدیۆیی پڕ لە جنێو و بێڕێزی و قسەی نەشیاو بڵاودەکەنەوە.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "پێویستە سنوورێک بۆ ئەو کەسانە دابنرێت کە ڤیدیۆی جنێو و قسەی نەشیاو بڵاودەکەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە وەزارەتی ناوخۆ بەفەرمی فۆڕمێک بڵاوبکاتەوە تاوەکو هاوڵاتییان ئەو بڵاوکراوەو ڤیدیۆو زانیاریانە بنێرن بۆیان کە شیرازەی کۆمەڵایەتی تێکداوەو مەترسیە لەسەر تاک تاکی ئەم کۆمەڵگەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە عیراق ئەم هەڵمەتە گیراوەتەبەر بەناوی بەرەنگاربونەوەی (المحتوى الهابط) و رۆڵی باشی هەبووە لە کەمکردنەوەو بەرگرتن بەو کەسانە کە لە لایڤی تیکتۆک و فەیسبووک و هەندێ پلاتفۆڕمی دیکە ئەو بێ ڕێزی و قسە نەشیاوانە بڵاودەکەنەوە".
ب ح

بیروڕا