کوردستانی
پێشمەرگە شونکارەکانی دوراجی رزگارکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/19، چەند شوانکارەیەک لە گوندی سەربە قەزای خورماتوو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گەمارۆ دران و هەوڵی دەستگیرکردنیان درا ، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە رزگارکران.
فەرماندەیی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە رایگەیاند "دوای چەند کاتژمێرێک لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوە توانرا شوانەکانی گوندی دوراجی سنووری خورماتوو بە سەلامەتی رزگاربکرێن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی دوڕاجی لە سنووری خورماتوو نزیک کۆمپانیای غەرە چەند چهكدارێک پهلاماری پێنج شوانی مەڕوماڵاتی ناوچەکەیاندا لە بەرانبەردا شوانكارهكان لێیان هاتنەدەست و رووبهرووبوونهوه لەنێوانیاندا روویداوه".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو سنوورە دەستبەجێ هێزێک لە فرقەی چواری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەمەبەستی بە هاناوەچوونی شوانەکان و خەڵکی ناوچەکە روویان لە شوێنی رووبەڕووبوونەوەکە کرد و لە ئەنجامدا توانرا شوانەکان رزگاربکرێن و بە سەلامەتی بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و تیرۆرستەکانیش هەڵهاتن".
باسی لەوەشکرد "هیچ کوژراو و بریندارێک لە رووبەڕووبونەوەکەدا تۆمارنەکراوە، دڵنیایی دەدەن کە هێزی پێشمەرگە چاوکراوەیە و بە دەستێکی پۆڵاین رووبەڕووی هەر هەوڵێکی دیکەی تیرۆرستان دەبێتەوە".
ب ح

بیروڕا