ئابووری

کردنەوەی بانکی رەشید و رافیدەین خواستی خەڵکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کردنەوەی بانکی رەشید و رافیدەین خواستی خەڵکە
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی عیراق ئاشکرایکرد سبەینێ پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق دێتە سلێمانی بۆ كردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتیی دارایی و بازرگانی كە هەردوو بەڕێوەبەرانی گشتیی بانكی (رەشید و رافیدەین) لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی سەردانی شارەکە دەکەن.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند "ئەم سەردانە هەنگاوێکی گرنگ و نایاب و ناوازەیە کە لەسەر بنەمای خواستی خەڵکی سلێمانی و هەرێمی کوردستانە و کاریگەری باشی دەبێت لەسەر بوژانەوەی دۆخی ئابووری لە ناوچەكەدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "كردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتیی بۆ دارایی و بازرگانی هەنگاوێکی گرنگە بۆ دڵنیابوون لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران بەپێی ئەوەی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا هاتووە لەگەڵ مامەڵە داراییەکانی تر کە خەڵکی هەرێم دەیەوێت".

ئەوەشی خستەڕوو "داوایان کردووە بۆ کردنەوەی لقی تری هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید لە ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان".

باسی لەوەشکرد "ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری دارایی لە هەرێم و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان لە بواری خزمەتگوزارییە داراییەکان هەروەها کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان بانکی ناوەندی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان