کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: زمانەکەمان شوناس و ناسنامەمانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: زمانەکەمان شوناس و ناسنامەمانە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی 2025/2/21، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنی رۆژی جیهانیی زمانی دایک پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، یادی هەموو ئەو کەسانە دەکەنەوە کە سەرمەشقی پاراستنی زمانی کوردی بوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زمانەکەمان شوناس و ناسنامەمانە، ئێمە بە شانازییەوە بەرگری لە مانەوە و پاراستنی زمانی شیرینی کوردی دەکەین".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەرکی هەموولایەکمانە پەرەی پێبدەین و هاوکاری هەموو ئەو پێنووسانەش بین کە زمانەکەمان لە شێواندن دەپارێزن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان