کوردستانی

حکومەتی ھەرێم دەتوانێت میللەت چەواشە بکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی ھەرێم دەتوانێت میللەت چەواشە بکات؟
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت "پارتی بابەتی نەتەوەیی وەک وەسیلەیەک بەکارھێناوە کە ئەوەش ھیچ پارەی تێناچێت و دەتوانیت پارەشی پێپەیدا بکات، ھاوکات ھەستی خەڵکیشی پێدەجوڵێنێت".

سەبارەت بەو چەواشەکارییانەی حکومەتی ھەرێم بەکاری دەھێنێت لە ئاست میللەت و مووچەخۆراندا بەوەی عیراق بەرپرسە لە ئەم دۆخەی بەسەر ھەرێمدا ھاتووە و بەھۆی نەناردنی پارە لە بەغداشەوە، نەتوانراوە مووچەی مانگی 12 دابەشبکرێت، د.غالب محەمەد، بۆ مەودا میدیا راشیگەیاند "ھەموو شتێک بە پارەیە و بارەش بە ژمارەیە و روونە ئەمساڵ لە عیراقەوە زیاتر لە 11 تریلیۆن دینار ھاتووە بۆ کوردستان، ئەگەر بدرایە بە مووچە ھیچ گرفت دروستنەدەبوو". 

وتیشی "بەڵام حکومەتی ھەرێم کێشەی خۆی پێ چارەسەر کردووە، بەوەی بەشێکی چووەتە بابی قەرزەوە بۆ کۆمپانیاکانی خۆیان، چونکە کاتی خۆی قەرزیان لە چەند کۆمپانیایەک کردووە، ئەوانیش چەکەکانیان ھێناوە لە بانکەکان سەرفیان کردووە و ئێستا ئەمانە قەرزی ئەوانە دەدەنەوە، واتە زیاتر لە ملیۆنێک دینار قەرزی بانکی (تی بی ئای)یان داوەتەوە و بە پارەی مووچەخۆران لە جیاتی ئەوەی دەیانتوانی بە پارەی نەوت بیاندایەتەوە".

وتیشی "پارتی لەبەر ئەوە حەز لە تەوتین ناکات چونکە دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێنت پارە بە دڵی خۆی بەکار بھێنێت، ئەوکاتە فەرمانبەر مووچەکەی لە سەر  ژمارە حسابییە و کەس ناتوانێت دەستی لێبدات".

زیاتر وتی "سەیرەکە لەوەدایە پارەی زیاتر بێت بۆ مووچە بەکاری ناھێنن، بەڵام ھەر کاتێک کەم نێردرا ئامادە نین زیادەکە بەکار بھێنن و دەڵێن، پارە کەم ھاتووە و بەش ناکات".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان