ئابووری

پاره‌ى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقى ده‌نگدان دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاره‌ى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقى ده‌نگدان دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق نوسینگه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌ رۆژى سێشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنى پاره‌ى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ئۆفیسى سلێمانى هاتووه‌ "ئه‌وانه‌ى كارمه‌ندى سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدانبوون بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ له‌ 20ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو ئه‌نجامدرا، له‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 25ى مانگ ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنى پاره‌.

پێویسته‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ كارى بایۆمه‌ترى ده‌نگدانى پێ بێت، له‌گه‌ڵ كارتى نیشتمانیی یان ناسنامه‌ى بارى شارستانی.

ناوى بانكه‌كان:
بانكى چوارتا
بانكى شاره‌زوور
بانكى دووكان
بانكى ده‌ربه‌ندیخان
بانكى تانجه‌رۆ
بانكى ئه‌زمه‌ڕ
بانكى پێنجوێن
بانكى چه‌مچه‌ماڵ
بانكى سه‌یدسادق
بانكى هه‌ڵه‌بجه‌ شه‌هید
بانكى قه‌ڵادزێ
بانكى كه‌لار
بانكى رانیه‌
بانكى باخان
بانكى بابان
بانكى مه‌ڵكه‌ندى
بانكى گۆیژه‌

ع
Qaiwan
Qaiwan