کوردستانی

پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان كەمبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان كەمبووەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان سەبارەت كەمبوونەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند "بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە كاتژمێر 2:00ی شەوەوە، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروست بوو و كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز هەبوو بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 250 ملیۆن پێ سێجا، بەمەش بووە هۆی كەمبوونەوەی نزیکەی هەزار مێگاوات كارەبا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەن".

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان ساڵ لە دوای ساڵ کەمتر دەبێتەوە و بەردەوام بەرپرسانی هەرێم دەڵێن بەهۆی بەکارهێنانی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە یان فێنکردنەوە لۆد لەسەر وێستگەکانی کارەبا هەیە، بەڵام لەبەرانبەردا حکومەتی هەرێم 97 مێگاوات كارەبا بە چەندین ناوچەی عیراق دەفرۆشێت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan