کوردستانی

دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/2/24، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە رووبەڕووبونەوەیەکدا لەناو قەزای پێنجوێن، پێنج بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "هێزەکانیان لەناو قەزای پێنجوێن رووبەڕووی باندێکی ماددە هۆشبەرەکان بوونەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ باندەکە، تۆمەتبارێکیان بە برینداری و چوار بازرگانی تریان دەستگیرکردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "دەستیان بەسەر بڕی چوار کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریساڵدا گرتووە و تۆمەتبارانیش رووبەڕووی یاسا دەکەنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان