کوردستانی
ئاسایشى ههرێم لەسهر گرژییەکانى شەوى رابردوو راگهیهندراوێك بڵاودهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
له بارهى گرژی و ئاڵۆزییهكانى شهوى رابردووى عهربهت، دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان دهڵێت "بەهۆکارى رێگریکردن لە تێپەڕبوونى ژمارەیەک بارهەڵگر گرژی و ئاڵۆزى لەنێوان مامۆستایان و هاوڵاتیان دروستبوو".
ئاسایشى هەرێم له راگەیەندراوێکدا راشیگهیاندووه "لە گرژییەکانى شەوى رابردووى نزیک لە شارۆچکەى عەربەت چەند شۆفێرێک و هاوڵاتییەک برینداربوون".
ئهوهش هاتووه "دەزگای ئاسایشی هەرێم وەک لایەنی جێبەجێکاری یاسا دەستبەجێ بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە و رێگریکردن لە تەشەنەکردنی ئاڵۆزییەکان و سەلامەتی گیانی هەموو لایەک گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و رێکاری یاسایی گرتەبەر بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە".
روونیشیكردووهتهوه "له ئێستادا هیچ كەس دەستگیرنەكراوه و هاوڵاتییە بریندارەكانیش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە".
پ ح ع

بیروڕا