کوردستانی
کۆدەبنەوەو رێککەوتن نزیکە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایە ئەمڕۆ چوارشەممە، هەردوو شاند یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لە پیرمام کۆببنەوەو رێککەوتنیش نزیکە.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هەفتەی رابردوو کە شاندى هه‌ردوو حزب له شارى سلێمانى کۆبوونەوە، بڕیاریاندا بەردەوامبن لە کۆبوونەوەکان و ئەمڕۆش جارێکی تر کۆببنەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌و باره‌وه مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن، تەنها هەندێک شت ماوە رێککەوتنی لەسەر بکرێت کە خۆی لە چەند پۆستؽکی گرنگ و ئەمنی خۆی دەبینێتەوە".
وتیشى "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى كه ده‌كرێت له‌باره‌ى شێواز پێكهێنانهكهو هه‌ندێ پۆستى باڵا ماون ده‌بێت هه‌ردوولا خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه و رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ریان".
ع
بیروڕا



