کوردستانی

وەفدێکی باڵای بەریتانیا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەفدێکی باڵای بەریتانیا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردەوە کە خۆشحاڵبووە بە سەردانی ئان سنۆ نێردەی بەریتانیا بۆ سوریا و وەفدی هاوڕێی.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند "چەند پرسێکی پەیوەست بە داهاتووی سوریا و شەڕی دژی تیرۆریان لەگەڵ نێردەی بەریتانیا بۆ سوریا تاوتوێ کردوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگییان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە کردووەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوان چاوەڕێی درێژەدان بە دیالۆگ دەکەن بۆ بەدیهێنانی چارەسەرێکی سیاسی دادپەروەرانە و بەردەوام".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان