کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

ئەمشەو لە ناحیەی رزگاری سەربە قەزای کەلار بارهەڵگرێک لە جۆری کیا دووتەنی دایکێک و دوومنداڵەکەی شێلاو بەوهۆیەوە یەکێک لە منداڵەکان گیانی لەدەستدا.

رەفیق قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "پاش گەیاندنی بریندارەکانی رووداوەکە بە نەخۆشخانەکەیان یەکێک لە منداڵەکان کە تەمەنی چوار ساڵ بووە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا دایک و یەکێک لە منداڵەکان لەژێرچاودێری پزیشکیدان و هەموو چارەسەرێکی پزیشکیان بۆ دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە