کوردستانی

تورکیا سنووری سلێمانی بۆردومانکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا سنووری سلێمانی بۆردومانکرد
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵییەوە پەیامی ئاشتی بڵاوکردەوە و گەریلاکانی پەکەکەش دوای پەیامەکەی ئۆجەلان ئاگربەستی تاکلایەنەیان راگەیاند بەڵام هێرشەکانی تورکیا بە بیانووی گەریلاکانی پەکەکە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

کامەران عوسمان، لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو کاتژمێر  11:40 خولەک, فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە سەختی بۆردوومانی دۆڵی “ژاژۆلان”یان لە گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی نزیکی بۆردوومانەکە لە ناو گوندی گەڵاڵە، تەواوی گوندنشینان هەستیان پێکردووە و خانووەکانیانی لەرزاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان