کوردستانی

ئەمشەو بارانی بەلێزمە دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمشەو بارانی بەلێزمە دەبارێت


مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەلەبجە، كەركوك و ئیدارەی گەرمیان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت و دواتریش لە كاتەكانی درەنگانی بارانی بەلێزمە دەبارێت. 

كەشناسی هەرێم باسی لەوەشكردووە، سبەی شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە كاتەكانی بەیانی زوودا بارانی مامناوەند دەبارێت پاشان دەگۆڕیت بۆ نمە بارانی پچڕپچڕ لە هەندێك ناوچە بەڵام كاریگەری دابارین زیاتر دەبێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە و ئیدارەی گەرمیان. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەی بەم شێوەیە دەبێت 

هەولێر : 19  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆك : 20  پلەی سیلیزی 
كەركوك : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی  
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 22 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی 
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan