کوردستانی

عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) بەبۆنەی 8ی مارسەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد پرس و کێشەى ژنان پرسێکى قوڵترە لە کێشەى کورد و کەلتورى شەڕ و ململانێ بە پلەى یەکەم دژى ژنانە.

عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان، رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌ رایگەیاند "پرسی ژنان قووڵترە لە پرسی کورد، کەلتوری شەڕ و ململانێ زۆرتر لە دژی ژنان بڵاوبووەتەوەw تێکشکاندنی ئەم کەلتوورە داینەمۆی تێکۆشانیانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆحی ئەم سەردەمە سیاسەتی دیموکراتییە، زمانی ئەم سەردەمەش زمانی ئاشتییە، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای ئازاد لە هەمان کاتدا بۆ ژنان رێنیسانسە

ئەوەشی خستەڕوو "سیستمی کۆمەڵایەتی پیاوانی سەردەست هەمیشە بۆ ژنان کێشە دروست دەکات، توندوتیژی هەیە، داگیرکاری هەیە،  دەستدرێژی رەگەزیی هەیە، ئەگەری کوشتنی منداڵانی کچ هەیە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan