کوردستانی

دژەتیرۆری كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دژەتیرۆری كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە
 
مەودا میدیا-
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر راگەیەنراوێكی بڵاو كردوە و تایایدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ راوەدوونانی پاشماوەی گروپە تیرۆرستییەكان، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا بۆ چەسپاندنی ئارامیی لەو ناوچانەی كە بەشێك لە پاشماوەی تیرۆرستان وەك حەشارگە و مۆڵگە بەكاریدەهێنن.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، دژەتیرۆر و هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەولەتییەكانی، ئەو چاوە كراوەیە دەبن كە بست بە بست و دۆڵ بە دۆڵی عیراق و هەرێمی كوردستان بەدوای هەر مۆڵگە و حەشارگە و بارەگایەكی تیرۆرستاندا دەگەڕێن و لەناوی دەبەن.

بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر لەگەڵ راگەیەنراوەكەیدا ڤیدیۆی چالاكییەكانيشی بڵاوكردووەتەوە. 
ئ پ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان