ئابووری

نرخى پرۆژه‌ى رووناكى كه‌مده‌كرێته‌وه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى پرۆژه‌ى رووناكى كه‌مده‌كرێته‌وه‌؟

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى رێكخراوى دیدار رایگه‌یاند، هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ نرخى پرۆژه‌ى رووناكى كه‌مبكرێته‌وه‌ له‌و نرخه‌ى كه‌ ئێستا دیاریكراوه‌ و خه‌ڵك لێى نیگه‌رانن.

محەمەد سەباح خەیات، سەرۆكی رێكخراوی دیدار راگەیاند "دوای ئەوەی رێكخراوه‌كه‌یان وەك لایەن توێژینەوەمان ئەنجامدا لەسەر نرخی پڕۆژەی رووناكی، لە توێژینەوەكە نرخی تەواوی كیلۆواتی كارەبا بە پێی ئەمپێر و مانگانە روونكردەووە نرخەكەی ناڕەزایی هاووڵاتییانی بەدوای خۆیدا هێنا".

وتیشى "لەدوای توێژینەوەكەمان لە چەندان داودەزگا پێوەندیمان پێوە كرا بەپێی زانیاریەكانی ئێمە نرخەكە كەم دەكرێتەوە، بۆ نزیك لە ئاستی نیوەی ئێستە لە بەرزترین ئاستی كیلۆی دەبێت بە 80 دینار".

پڕۆژەی رووناكی كه‌ كارەبای 24 كاتژمێریی بۆ هاوڵاتییان دابین دەكات، نیگه‌رانى گه‌وره‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ چونكه‌ مانگانه‌ پاره‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت.

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان