ئابووری

قائیمقامى هه‌ولێر: پرۆژه‌ى رووناكى خه‌ونى هه‌مووانه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


قائیمقامى هه‌ولێر: پرۆژه‌ى رووناكى خه‌ونى هه‌مووانه‌

مه‌ودا میدیا-

قائیمقامى هه‌ولێر رایگه‌یاند، پرۆژه‌ى رووناكى و كاره‌باى 24 كاتژمێریی خه‌ونى هه‌مووان بووه‌ له‌ رابردوو.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر رایگەیاند "پرۆژه‌ی رووناكی 24 كاتژمێریی خه‌ونی هه‌موو تاكێكی كورد بووه‌، له‌ ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو له‌ كوردستان كاره‌بای به‌رده‌وام نه‌بووه،‌ به‌ڵام ئیستا دەستکراوە بەو پرۆژەیە و به رێكوپێكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

وتیشى "ئامانجی پڕۆژەكە ئەوەیە‌ خه‌ڵك كه‌مترین خەرجیی كاره‌بای هەبێت، بۆیە دەستخۆشیی لەو كەسانە دەكەم كە بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ كارەبای 24 كاتژمێریدا دەكەن و دەست بە كارەباوە دەگرن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "چونكە دەبێ به‌پێی پێویست خه‌رج بكرێت و پێویست ناكات زێدەخەرجیی تێدا بكرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان