کوردستانی

هەوڵەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەوڵەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەردەوامە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد هەوڵەكانیان بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەردەوامە چەند جارێك لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی عیراق كۆبوونەتەوەو ئەگەر پێش 16/3 پڕۆژەکەیان پەسەند نەکرێت بە دڵنیاییەوە لەم خولەی پەرلەماندا تێدەپەڕێندرێت.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەکێتی بەمەودا میدیای راگەیاند "هەوڵەكانیان لە ساڵی رابردووەوە بەردەوامە و لە 15 كانوونی دووەمی ئەمساڵیشەوە 120 واژۆمان بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كۆكردووەتەوە، وەک فرکسیۆنیش لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بۆ هەمان مەبەست کۆبوونەتەوەو مەشهەدانی پێی راگەیاندوون ئەم پرسە یەكلایی بووەتەوە"..

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "بەهۆی ئامادە نەبوونی پەرلەمانتارە شیعەكانەوە، كۆبوونەوە بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دوا دەكەوێت، بەڵام ئەوان بە پارێزگابوونی هەڵەبجەیان بڕاندووەتەوە، بە کۆبوونەوەی پەرلەمانیش كارەكەیان بە ئەنجام دەگات"..

ئەوەشی خستەڕوو "پەرلەمانی عێراق وای لێهاتووە پرۆژە لەبەرانبەر پڕۆژە دادەنرێت، واتە دەبێت دەنگ لەسەر پڕۆژەکەیان بدەیت ، لەئێستادا پەرلەمانتارانی شیعە داوای خستنە ناو كارنامەی پرۆژە یاسا حەشدی شەعبی دەكەن، ئەوان كێشەیان نییە، بەڵام شیعەکان لەناو خۆیاندا ناكۆكییان هەیە"..

باسی لەوەشکرد "بۆچوونی بەشێك لە پەرلەمانتاران سەبارەت بە پارێزگابوونی هەڵەبجە گۆڕاوە، پێشتر پەرلەمانتار هەبووە، دژی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بووە، بەڵام كە بانگهێشتی هەڵەبجە كراو راوبۆچوونی گۆڕاوەو پشتیوانی پڕۆژەی بە پارێزگابوونی شارەکە دەکات، وەهەروەها

چرۆ حەمە شەریف وتیشی "ئەگەر پێش 16/3 پەرلەمان کۆنەبێتەوەو دەنگ لەسەر پڕۆژەکەیان نەدرێت ، بەدڵنیاییەوە لەم خولەی پەرلەماندا پرۆژەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تێدەپەڕێندرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت".

Qaiwan
Qaiwan