ئابووری

ئەپیکور: ئامادەین بۆ دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەپیکور: ئامادەین بۆ دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوت
مەودا میدیا-

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو بە (ئەپیکور) پێشوازیی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و مایک واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا دەکات.

ئەپیکور رایگەیاند "هەوڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان هەیە و هەر رێککەوتنی نوێ بکرێت، کۆمپانیاکانیان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا داوای لە سەرۆک وەزیرانی عیراق کردووە، گرفتەکانی بەردەم کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان