کوردستانی

ئیدارەی خۆسەر پێشوازیی لە رێککەوتنەکە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیدارەی خۆسەر پێشوازیی لە رێککەوتنەکە دەکات
مەودا میدیا-

ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەبارەی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریا دیموکرات و دەسەڵاتی راگوزەری سوریا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند "رێککەوتنەکە نێوان مەزڵوم عەبدی، ئەحمەد شەرع واژۆکرا، رێککەوتنێکی گرنگ و مێژووییە، لەم قۆناغە هەسیتار و ئاڵۆزە کە سوریا لە دوای رووخانی رژێمی بەعسەوە پێیدا تێپەڕ دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم رێککەوتنە تاکە بژاردەیە پرسەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن،وەک پێشتر بە رۆحی بەرپرسیارێتی پێشەنگایەتی ئەم پڕۆسەیە دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "رژێمی پێشوو ساڵی 2004 نەیتوانی پەیوەندییە مێژووییەکەی نێوان گەلانی سوریا تێکبدات، ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ بەدی هێنانی هیوا و داواکارییەکانی شەهیدانی راپەڕینی قامیشلۆ".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان