کوردستانی

بۆردومەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆردومەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە
مەودا میدیا-

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سەبارەت بە ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانی رۆژی رابردوو لەگەڵ سوپای توركیا و چەکدارانی لایەنگری لە سوریا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

هەسەدە رایگەیاند "هێرشەکانی توركیا و چەکدارە بەکرێگیراوەکانی بەردەوامە و لەبەرانبەردا هێزەكانیان بە سێ ئۆپەراسیۆنی كاریگەر وەڵامی هێرشەكانیان داوتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژی رابردوو فڕۆكەكانی توركیا شوێنی حەوانەوەی کرێکارانی بەنداوی تشرینیان بۆردومان کردووەو لە هەمانکاتدا چەکدارە بە کرێگیراوەکانیش بە چەقی قورس گوندەكانی دەوروبەری بەنداوەكەیان بۆردومان كردووەو زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "شەڕڤانەکانیان لە بەرانبەر هێرشەكانی توركیا و چەکدارەکانی، لە دوو ئۆپەراسیۆندا مۆڵگەكانی سوپای توركیا و چەکدارە بە کرێگیراوەکانیان لە رۆژئاوای پردی قەراقۆزاق كردووەتە ئامانج، بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەی زیانەكان نەزانراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان