کوردستانی

لیژنەیەك بۆ گەڕاندنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكان بۆ خاوەنەكانیان پێكدەهێنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەیەك بۆ گەڕاندنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكان بۆ خاوەنەكانیان پێكدەهێنرێت


مەودا میدیا-
وەزارەتی دادی عیراق لیژنەیەكی تایبەت بۆ جێبەجێكردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە و گەڕاندنەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنەكانیان پێكدەهێنێت. 

ئەحمەد لعێبی، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند" جێبەجێكردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە پێویستی بە دەركردنی رێنماییە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە تاوەكو لەماوەی شەش مانگدا یاساكە بە تەواوی جێبەجێ بكەین".  

وتیشی"پێویستە سەرجەم جوتیارانی ئەو سنورانە مامەڵەكردن بە زەوییەكان رابگرن، چونكە تاوەكو ئەو رێنماییانە دەرنەكرێن و لەلایەن لیژنەكەیانەوە جێبەجێ نەكرێن، جووتیارانی كورد و عەرەب ناتوانن مامەڵە بەو زەوییانەوە بكەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" دەركردنی رێنماییەكان كارئاسانی تەواو دەكات لە چارەسەركردنی كێشەی ئەو زەوییانە و پێویستە هەموو لایەك لە كورد و عەرەب پابەند بن پێوەی". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان