ئابووری

لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی هەرێم نووسراوێکی چوار خاڵی ئاڕاستەی وەزارەت و فەرمانگەکان لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچەوە کردووەو ئەمڕۆش لە بەشی ژمێریاریی فەرمانگەکان و وەزارەتەکان و گەنجینەکان، فەرمانبەران دەوام دەكەن، تاوەکو لیستی مووچەی مانگی سێ بە سیستمی پایرۆڵ ئامادە بکەن.

بەپێی زانیارییەکان، دەبێت سبەینێ یەكشەممە، پێش کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ  لیستی مووچە بەپێی سیستمی پایرۆڵ لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان لەلایەن گەنجینەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی پەسەند بکرێت بۆ ئەوەی رەوانەی بەغدا بکرێت.

لە لیستی مووچەی مانگی سێدا هیچ گۆڕانکارییەک لە زیادبوونی دەرماڵە و گۆڕانکاریی بڕوانامە و سەرمووچە نەکراوەو هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی دوو رەوانەی بەغدا دەکرێتەوە، تاوەکو وەزارەتی دارایی عیراق گرفتی بۆ دروست نەکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان