کوردستانی

بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە
مەودا میدیا-

سەرەرای راگەیاندنی پرۆسەی ئاشتی و ئاگربەست لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پەکەکە بەڵام هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەبیانووی گەریلاکانی پەکەکە بەردەوامە و ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگەش لەبارەی هێرشەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە رایگەیاند "تورکیا لە رۆژانی  13 و 3/14 بە فڕۆکەی جەنگی شەش جار ناوچەکانی خواکورک، مەتینا، گارەی بۆردومان کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تورکیا لە 13 و 3/14ی بە گشتیی 377 جار بە چەکی قورس و تۆپ ناوچەکانی خواکورک، گارە، مەتینا، زاپی بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا هێزەکانیان وەڵامی ئەو هێرشانەیان بە درۆنی کامیکاز گورز داوەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان