کوردستانی

روانگەی سوریا: لە سێ مانگدا 104 شەڕڤان شەهید بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


روانگەی سوریا: لە سێ مانگدا 104 شەڕڤان شەهید بوون
مەودا میدیا-

هێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی بۆ سەر باشووری کۆبانی بەردەوامە و لە بەرانبەردا هێزەکانی سوریای دیموکرات بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی، پێگەکانی ئەو گرووپانەی کرددووەتە ئامانج.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "لە 12ی کانوونی یەکەمی 2024ەوە شەڕو پێکدادانەکان دەستیپێکردووە و ژمارەی کوژراوانیش گەیشتووەتە 641 کەس".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ئەنجامی شەڕو ئاڵوزییەکان لە منبج و بەنداوی تشرین تاوەکو ئێستا 56 کەسی مەدەنی کە حەوت ژن و چوار منداڵیا تێدابووە گیانیان لەدەستداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەماوەی شەڕو ئاڵۆزییەکاندا تاوەکو ئێستا 477 چەکداری لایەنگری تورکیا لە سوریا کوژراون و لەو ژمارەیەش بەشێکیان ئەفسەر و سەربازی تورکی بوون".

باسی لەوەشکرد " لە 12ی کانوونی دووەمی ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا 104 شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) شەهید بوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان