کوردستانی

وادەی قەدەغەکردنی راوی ماسی راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی قەدەغەکردنی راوی ماسی راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ساڵانە و لە کۆتایی وەرزی زستاندا قەدەغەی راوی ماسی رادەگەیەندرێت و بۆ ماوەی سێ سێ مانگ بەردەوام دەبێت، لەبەر ئەوەی لەوماوە دیاریکراوەدا وەرزی گەرادانان و زۆربوونی ماسی یە.

بەڕێوەبەراتەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند "بۆ ئەمساڵ لە 2025/3/20وە قەدەغەی راوکردنی ماسی رادەگەیەندرێت و بۆ ماوەی سێ مانگ و تاوەکو بەرواری (2025/6/20) بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەپێناو پارێزگاری لە سامانی ماسی داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان و راوچیانی ماسی دەکەن پاپەندبن بەو بڕیارە وخۆیان لە راوکردن بە (کارەبا، ژەهر، ماددە تەقەمەنییەکان و تۆڕ) بەدووربگرن".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان