ئابووری
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى جه‌ژن مریشك گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز، نرخى مریشكى زیندوو له بازاڕه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه و پێشبینى ده‌كرێت بۆ جه‌ژن زیاتر گرانبێت.
رێژین قادر، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى مریشكى زیندوو گرانبووه و ئێستا كیلۆیه‌ك به 3250 دیناره له دوكانه‌كان".
وتیشى "گرانبوونى مریشك به‌هۆى كه‌مى به‌رهه‌مى مریشكه له‌كێڵگه‌كان و هاوكات ناردنى مریشك بۆ شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ى هه‌یه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌پێى خواست و خستنه‌ڕووه، ره‌نگه بۆ جه‌ژن زیاتر گرانبێت و ئه‌گه‌ریشى هه‌یه دابه‌زێت".
ع
بیروڕا



