ئابووری

بودجه‌ى ئه‌مساڵى عیراق 200 تریلیۆن دیناره‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بودجه‌ى ئه‌مساڵى عیراق 200 تریلیۆن دیناره‌

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، بودجه‌ى گشتیی ئه‌مساڵى عیراق گه‌وره‌یه‌ و ده‌گاته‌ 200 تریلیۆن دیناره‌ و كورتهێنانیشى هه‌یه‌.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ى بۆ بودجه‌ى عیراق دانرا بۆ سێ ساڵ، له‌ 2023 تا 2025، بۆ ئه‌مساڵ عیراق بودجه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه‌".

وتیشى "بودجه‌ى گشتیی عیراق بۆ ساڵى 2025، 200 تریلیۆن دینار ده‌بێت و كورتهێنانه‌كه‌شى 64 تریلیۆن دینار ده‌بێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "كورتهێنانه‌كه‌ زۆر كاریگه‌ریی نابێت و ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌كى باش مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan