کوردستانی

مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بەبۆنەی نەورۆز بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بەبۆنەی نەورۆز بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند "پیرۆزبایی نەورۆز لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سوریا، شەرڤانانی هەسەدە و ئاسایشی رۆژئاوا، بنەماڵەی شەهیدان و کادر و کارمەندانی ئیدارەی خۆسەر دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم نەورۆزە دەبێتە سیمبولی یەکێتی نێوان هێزەکانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە تەواوی پێکهاتەکانی سوریا لە (کورد، عەرەب، ئەرمەن و ئاشووری) دەستکەوتەکانی خۆیان بپارێزن و بەشداربن لە بەڕێوەبردنی سوریای نوێ".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان