کوردستانی

شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە چەمچەماڵ چوار قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە چەمچەماڵ چوار قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

بەهۆى دروستبوونى شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا لە گوندى (قاسم بەگزادە)ى سنوورى قەزای چەمچەماڵ، سێ كەس کوژران و كەسێكی تریش برینداربووەو رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئەمشەو لە گوندى قاسم بەگزادە لەسنوورى قەزای چەمچەماڵ شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵەیدا دروستبووە کە ئامۆزای یەکترن و شەڕەكەش بەهۆی كێشەی زەوی وزارەوە بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە رووداوەکەدا سێ کەس کوژراون کە دووانیان بران و تەرمەکەی تر ئامۆزایانە و کەسێکی تریش بە سەختی برینداربووەو رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "تەرمی کوژراوەکان رەوانەی پزیشکی دادوەری چەمچەماڵ کراون، هێزەکانی پۆلیس لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکەن، وە هەروەها پێشتر ئەم کێشە هەبووەو چەند جارێک رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان