کوردستانی

ئاسمان پەڵە هەور دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسمان پەڵە هەور دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 25  )کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان بە گشتیى ساماڵ دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20  )کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر  :19  پلەی سیلیزی
سلێمانی  : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 21 پلەی سیلیزی  
دهۆک    : 17  پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :21 پلەی سیلیزی
گەرمیان :21 پلەی سیلیزی
سۆران   : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ     : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی


ب ح
Qaiwan
Qaiwan