کوردستانی
گۆڕانكاری لە سیستەمی نوێی كاركردنی كامێراكانی تیژڕەوی دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی كۆن بوون و بەسەرچوونی سیستەمی پێشووتری كامێراكانی تیژڕەوی لە شاری سلێمانی، گۆڕانكاری لە سیستەمەكەدا دەكرێت و چەند خاڵێكی تریشی بۆ زیاد دەكرێت.
بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی هاتوچۆی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند"كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی لە ناو شاری سلێمانی پێشتر لەچەند جێگەیەك دانراون كە زۆرترین گومانی خێرایی شۆفێرانی لێكراوە و كامێراكانیش بە سیستەمێكی كۆن دانراون".
وتیشی"ئیسَتا ئەو سیستەمە كۆنە بەسەر چووە، بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ سیستەمێكی نوێیان بۆ كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەی شۆفێران داناوە و گۆڕانكاریش لە هەندێك لە جیگاكانی دانانی كامێراكان دەكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"سیستەمە نوێیەكە لەگەڵ تۆماركردنی تیژڕەوی شۆفێران كار لەسەر چەند خاڵێكی نوێ دەكات لەوانەش تۆماركردنی بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لەكاتی شۆفێری و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی كە هەریەك لەوانە بە سەرپێچییەكی جیاواز تۆمار دەكرێت".
بیروڕا



