کوردستانی

ئه‌ردۆغان وه‌ڵامى گه‌وره‌ شاره‌وانیى ئه‌نكه‌ره‌ى دایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ردۆغان وه‌ڵامى گه‌وره‌ شاره‌وانیى ئه‌نكه‌ره‌ى دایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند بەجۆش و خرۆشێکی زۆرەوە نەورۆزییان یاد کردەوە، هه‌روه‌ها لێدوانی سەرۆکی گەورەشارەوانیی لەبارەی کوردەوە قسەی بێ مانان.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەبارەی لێدوانەکەی مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەنقەرە کە وتبووی، کورد لە نەورۆزدا "پەرۆیان" هەڵکردبوو رایگەیاند "ئەم دژایەتییە گەورەی ئۆپۆزسیۆن بۆ کورد و نەورۆز، لەلایەن برا کوردەکانییانەوە بە هەند وەرگیراوە".

وتیشی "لەگەڵ نزیکبوونەوەیان لە ئامانجی تورکیایێکی بێ تیرۆر، شاهیدی زیاتری ئەم جۆرە قسە بێمانایە دەبن".

رۆژى هەینی 21ى ئادار، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆزدا، وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا، 21ى ئادار دەکەینە رۆژی برایەتی، هەموومان پێکەوە ئەو هەنگاوە دەنێن و کاری لەسەر دەکەین، هەروەها ئەوانەی بڕوایان بە نەورۆز هەیە هەرگیز ناڕوخێن.

ع
Qaiwan
Qaiwan