کوردستانی
قه‌ندیل له‌سه‌ر چه‌كدانان هه‌ڵوێستى خۆی راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگه‌یاند، بۆ پرسى ئاشتیی ده‌بوو گۆڕانكاریی روویبدایه و ئۆجه‌لان مافى هه‌ر شتێكى هه‌بوایه كه بیركردایه و ئیمراڵی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بهاتایه.
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگه‌یاند "رۆژنامەوان، سیاسەتمەدار، ئەکادیمیستەکان، نوسەر، رێکخراوەکانی کۆمەڵگه‌ی مەدەنی، وه‌فده جیاوازەکان، یاساناسەکان، هەموو ئەو دەوروبەرە جیاوازانەی کە دەیانەوێت عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ببینن، دەبوو توانای بینینیان هەبێت تایبه‌ت به‌پرسى ئاشتى".
وتیشى "دەبوو هەر کەسێک کە دەیەوێت بتوانێت بچێتە لای ئۆجه‌لان‌و چاوپێکەوتن بکات، دەبوو ئۆجه‌لانیش بتوانێت پەیوەندیی لەگەڵ هەر کەسێک هه‌بێت کە خۆى دەیەوێت، دەبوو سیستەمی ئیمراڵی بەتەواوی بگۆڕدرایە، دەبوو ئەم سیستەمە سیستەمی ئیمراڵی سیستەمی گۆشەگیریی و ئەشکەنجە بەتەواوی لا ببرێت، دەبوو ئازادی جەستەیی ئاپۆ جێبەجێبکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "مەبەستمان لەهەلومەرجی تێکۆشان و ژیانی ئازاد ئەمەیە، ئازادیی جەستەیی ئۆجه‌لانه، دەبوو ئۆجه‌لان رێکخستنەکەی لەناویدا هەموو ئەوانەی دەیانەوێت بیبینن دەبوو لەپەیوەندیدا بوایە، ئەمە دەبوو جێبەجێبکرێت، ئایا ئەمە کرا؟ بێگومان نه‌خێر نەکرا، گۆشەگیریی بەردەوامەو 24 رۆژ لە27ى شوباته‌وه تێپەڕیوە، هێشتا گۆڕانکاری نییە، پەیوەندی زۆر نییە، زانیاریش نییە، زانیاریمان نییە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەندراوێکی بڵاوکردەوە، هەتاوەکو رێبەر ئاپۆ نەبێت، هەتاوەکو ڕێبەر ئاپۆ راستەوخۆ نەکەوێتە ناو پەکەکەوە ناتوانێت کۆنگرە کۆبکاتەوە، ناتوانێت بڕیاربدات، ناتوانێت خۆی هەڵوەشێنێتەوە، گەریلا ناتوانێت دەست لەچەک هەڵبگرێت، ئەمە ڕونە، هیچ لایەنێکی ئەمە بێ گفتوگۆکردن نییە، تەنها ئۆجه‌لان دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەبات".
جه‌ختیشیكرده‌وه "هەتاوەکو لەم بابەتەدا هەنگاوێک نەنرێت ئەم کۆنگرەیە ناتوانێت کۆبێتەوە، ناتوانێت بڕیارێکی لەو شێوەیە وەربگرێت، تاکەکەس دەتوانێت ئەمە بکات ڕێبەر ئاپۆیە، ئه‌و بۆخۆى دامەزرێنەری پەکەکەیە، ئەوەی کۆتایی بەم پرۆسەیە ده‌هێنێت، کۆتایی بەتێکۆشانی چەکداریى ده‌هێنێت، ته‌نهاو ته‌نها رێبەر ئاپۆ خۆیەتی، با ئه‌مه روون بێت".
ع
بیروڕا



