کوردستانی
كامێراى خاڵ بۆ خاڵ له رێگایه‌كى تر داده‌نرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ بڵاویكرده‌وه، كامێراى تۆماركردنى تیژڕه‌ویی خاڵ بۆ خاڵ له‌سه‌ر رێگاى دهۆك - زاخۆ داده‌نرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاویكرده‌وه "هاوڵاتییان و شۆفێرانی ئاگەدارده‌كه‌ینه‌وه رۆژی سێشەممە 15ـی نیسانی 2025، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی، خاڵ بۆ خاڵ لەسەر شەقامی سەرەکیی دهۆک بۆ زاخۆ و تونێلی گەلی زاخۆ بۆ فلکەی سحێلا، چالاک دەکرێن".
هه‌روه‌ها "داواش لە هاوڵاتییان دەکه‌ین بۆ پاراستنی ژیانیان پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن".
باس له‌وه‌شكراوه "خێرایی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و خێرایی بارهەڵگریش بە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، دیاریکراوە".
ع
بیروڕا



