کوردستانی
تادێت پشتیوانيی پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە زیاد دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پشتیوانییه‌كانى پرۆژه یاساى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه زیاتربوون و په‌رله‌مانتارێكیش ورده‌كاریی زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نوسینگەی دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق پەیوەندی تەلەفونی ئەنجامداوە لەگەڵ سەرجەم کوتلەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق شیعە و سوننە له باره‌ى پرۆژه یاساى هه‌ڵه‌بجه".
وتیشى "هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سەرۆکی لایەنە سیاسییەکان قسه كراوه، بۆ بەدەستهێنانی کۆدەنگیەکی نیشتمانیی و پشتیوانی بۆ پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " ئەمشەو سێشه‌ممه، پڕۆژەکە لەپەرلەمان دەنگی پێدەدەین و تێیدەپەڕێت".
ع
بیروڕا



