کوردستانی

رۆژی جەژن لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژی جەژن لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری گەردونناسی ئاشکرایکرد کە رۆژی یەکشەممە 2025/3/30، جەژنی رەمەزانە و رۆژی شەممە 2025/3/29، تەواوکەری مانگی رەمەزانە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسیی و گەردونناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی شەممە مانگ لە وڵاتانی ئەوروپا، ئەفریقا، ئوسترالیاو زۆرینەی وڵاتی ئاسیا هەرێمی کوردستان، عیراق، سعودیە، تورکیا، ئێران و دەوروبەریان نابینرێت بەچاوی ئاسایی بەڵام لە رێگەی تێلیسکۆپ و ئامێری پێشکەوتوو دەتوانرێت ببینرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەمان رۆژ دەتوانرێت مانگ لە بەشێکی زەریای ئەتڵەسی و ئەمەریکای باکوور، زەریای هێمن و هەندێ ناوچەی تری زەوی بەچاوی ئاسایی ببینرێت گەر بارودۆخی کەشو هەوا لەباربێت ".

ئەوەشی خستەڕوو "رۆژی یەکشەممە مانگ دەتوانرێت لە تەواوی وڵاتانی ئاسیا، ئەوروپا، ئەمەریکا، ئەفریقا، ئوستڕالیا، وڵاتانی عەرەبی، هەرێمی کوردستان و عیراق بەچاوی ئاسایی ببینرێت ئەگەر کەشوهەوا لەباربێت".

باسی لەوەشکرد "رۆژی شەممە بەرواری 2025/3/29، تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی یەکشەممە 2025/3/30، دەبێتە جەژنی ڕەمەزان و کۆتایی مانگی رەمەزان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان